ژمارەیەک لە کرێکارانی یەکەکانی شیرین‌سازیی پێترۆشیمیی ئیلام بێکار بوون

15:57 - 22 بەفرانبار 2720

هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیلنا"، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ٦٠ کرێکار کە بە شێوەی گرێبەست لە یەکەکانی شیرین‌سازیی پێترۆشیمیی ئیلام خەریکی کارکردن بوونه لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

ئەو کرێکارانە ماوەی گرێبەستەکەیان تەواو بووە.

ئەو کرێکارانە کە لە بەشی شیرین‌سازیی لێکەوتە گازییەکان خەریکی کارکردن بوونه لە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ، گرێبەستەکەیان تەواو بووە و ئەو ٦٠ کرێکاره ئێستا  بێکارە بوونە.

ئەو کرێکارانە دەڵێن: "لە ساڵی ٩٤ لە شیرکەتێکی خاوەنکاری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی تایبەت (شیرین‌سازی و لێکەوتە گازییەکان) هاتوونەتە ئەو پێترۆشیمییە و دەستیان بە کار کردوووە، بەڵام پاش ڕاگرتنی لەناوکاوی کاری ئەو شیرکەتە لە پڕۆژەی شیرین‌سازیی پێترۆشیمیی ئیلام بێکار بوون".

ڕۆژی ڕابردوو، ئەو کرێکارانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەمەڕ دۆخی بێکاربوونیان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای پارێزگای ئیلام، بەڕێوە بردبوو، کە ئاکامێکی ئەوتۆی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەو کرێکارانە، کرێکارانی خۆجێی ئەو ناوچەیەن و پیشینەی کارکردنیان ٥ هەتا ٦ ساڵە و زۆربەیان خێزاندار و خاوەنی ژن و منداڵن.

پێشتریش، نزیکەی ٣٠ کرێکاری دیکە پاش وەڕیخستنی پڕۆژەی ئەلفین و یەکەکانی شیرین‌سازی، لەسەر کارەکەیان دەرکران و بێکار ببوون.