ژمارەیەك هاووڵاتیی پێرەوی ئایینی سوننە لە شاری ئەهواز دەستبەسەر كران

16:10 - 28 بەفرانبار 2711
كوردپا: ١٠ هاووڵاتیی پێرەوەی مەزهەبی سوننە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری ئەهوازەوە دەستبەسەر كران.

ماڵپەڕی \"سنی نیوز\" بڵاوی كردەوە، ئەو ١٠ هاووڵاتییە بە تاوانی باوەڕ هێنان بە مەزهەبی سوننە دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەو ١٠ هاووڵاتییە لە گەڕەكە عەرەب نشینەكانی \"كوت عبداللە و اخر سفالت\" لە شاری ئەهواز دەستبەسەر كراون.

حكوومەتی ئیسلامیی ئێران چەندین تاوانی لە یاساكانی خوێدا گونجاندووە كە بریتین لە: \"محاربە، ارتداد و الحاد\"

\"محاربە\" بە واتای هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی - \"ارتداد\" بە واتای گۆڕینی دین و مەزهەب ـ \"الحاد\" بە واتای بێ‌ باوەڕی بە خودا و پێغەمبەر ئەو چەند تاوانەن كە زور جار لە ئێران سزای ئیعدامیشی بە دواوە بووە.

وێنە : فارس