ژمارەیەك لە كرێكارانی كۆمپانیای كاروونی"شووشتەر" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران
13:09 - 24 رەشەمه 2711
كوردپا: ژمارەیەك لە كرێكارانی شیركەتی كشتوكاڵ و پیشەیی نەیشكەری كاروون لە شووشتەر بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كران.
بەپێی راپۆرتی گەیشتووی چالاكانی كرێكاری بە ئاژانسی كوردپا، 8 كەس لە كرێكارانی كشتوكاڵ و پیشەیی نەیشەكەری كاروون بە تاوانی داڕشتنی پلان بە مەبەستی ساز كردنی خۆپیشاندان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شووشتەر كران.
لەحاڵی حازردا ئەو 8 كەس بە دانانی وەسیقە ئازاد كراون.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، نزیك بە 2 هەزار كەس لە كرێكارانی كۆمپانیای كاروون لە چەند رۆژ لەمەوبەرەوە مانیان لە كار كردن گرتووە.
ئەو 8 هاووڵاتییە دوای ئەو مانگرتنە بەرینە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شووشتەر كراون.
كرێكاران هۆكاری مانگرتنەكەیان گەڕاندۆتەوە بۆ كەمیی حەقدەست و دواكەوتنی مووچەی مانگانەیان.