ڕەحمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:32 - 14 رەزبەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ئەسەدی" کوڕی "مەحموود" و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر"، بێبەری کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، ڕەحمان ئەسەدی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ، کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ڕەحمان ئەسەدی، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.