ڕێپێوانی ژنانی نۆدشە بەبۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکان

12:45 - 12 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە ژنان و کچانی شاری نۆدشە، بەبۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکان، مەودای گۆڕەپانی "نەورۆز" هەتا "گۆڕستانـ"ـی ئەو شارەیان، بەپێ بڕیوە.

ئەو ژنانە بە دروشمی "وەرزش گارانتیی تەندروستییە"، ئەو مەودا چەند کیلۆمیترییەیان، بڕیووە.

ئەو ڕێپێوانە لەلایەن یاریگەی "تۆندەر"ی ژنانی نۆدشەوە ڕێک خراوە.

شاری "نۆدشە" سەر بە پاوە، لە ١٥٠ کیلۆمیتریی پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە.