ڕێوڕەسمەكانی جێژنی نەورۆزی ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە گوندی پاڵنگانەوە دەستی پێكرد

14:45 - 20 رەشەمه 2716
ئاژانسی كوردپا: ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە گوندی \"پاڵنگان\" سەر بە شاری كامیاران بە بەشداریی خەڵكی ناوچەی هەورامان بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی كوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ڕەشەمەدا، خەڵكی ناوچە جۆراوجۆرەكانی هەورامان بە تایبەتی خەڵكی گوندەكانی پاڵنگان، چەشمیەر و دێوەزناو، بە پیری ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی پاڵنگانەوە چوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا، خەڵكی بە هەڵگرتنی مۆم و هەڵپەڕكێ و شادی و خۆشی لە دەوروبەری مەشخەڵەكانی ئاگر هارمۆنییەكی تایبەتیان دروست كردبوو.

خەڵك لەو ڕێوڕەسمەدا، بە شێوەیەكی سێمبولیك مەشخەڵی ئاگریان بردە بەر دەرگای ماڵەكان تاكوو بڵێسەی هیوا بە ژیان ببووژێننەوە و هەروەها خەڵك لە تیشكی ئەو ئاگرە كەڵك وەربگرن.

لەو ڕێوڕەسمەدا زیاتر لە سەد وێنەگری ناوخۆیی و دەرەكی بەشدار بوون.

هەموو ساڵێك لە گوندی پاڵنگان سەر بە شاری كامیاران، لە ٥ی ڕەشەمەدا بە پیری ساڵی نوێوە دەچن. لەو ڕێوڕەسمەدا، خەڵكی بەشدار بە شایی و خۆشی و هەڵپەڕكێ، جێژن دێرینی نەورۆز بەرز ڕادەگرن، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی گیان لە دەستدانی دوو كرێكاری خەڵكی گوندی چەشمیەر و بە هۆی هەرەسی ڕەنوو لە ناوچەی هەورامان و هەروەها گیان لە دەستدانی ژمارەیەك لە كۆڵبەرانی كورد لە شارەكانی سەردەشت و پیرانشار ئەو ڕێوڕەسمە بەپێێ ڕەواڵی پێشووی خۆی لە ڕێكەوتی ٥ی ڕەشەمە بەڕێوە نەچوو و ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ١٧و ١٨ی ڕەشەمە دوا خرا.

وێنه: ئەفشین فەتاحی

\"استارت
ڕێوڕەسمەكانی جێژنی نەورۆزی ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە گوندی پاڵنگانەوە دەستی پێكرد

\"\"