ڕێزگرتن لە فیلمسازی بەندکراوی کورد لە فیستیڤاڵی فیلم لە ژنێڤ
15:31 - 14 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرێوەبەرانی پازدەیەمین خولی فیلم و کۆبوونەوەی مافی مرۆڤی ژنێڤ، ڕێزیان لە فیلمسازی کوردیی بەندکراو \"کەیوان کەریمی\" گرت.
ئەم فیلمسازە کوردە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٤ لە لایەن لەقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تاوانی بێڕێزی بە باوەڕە بەناو پیرۆزەکانی نیزام و هەروەها چالاکیی بە دژی نیزام، ٦سال زیندان و حوکمی لێدانیی ٢٢٣ قامچیان بەسەردا سەپاندووە.
هەروەها دادگای پێداچوونەوە لە مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٤دا حوکمی ناوبراوی لە ٦ساڵەوە بۆ یەک ساڵ زیندان کەم کردەوە؛ هەنووکە کەیوان کەریمی چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمی لێدانی ٢٢٣ قامچییە، لە زیندانی ئێڤیندا.
هەواڵەکان باس لە بارودۆخی خراپی جەستەیی ئەم زیندانیە کوردە دەکەن و بەرپرسانی زیندانیش لە گواستنەوەی ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ دەرەوەی زیندان خۆ دەبوێرن.
ناوبراو تووشی ئاودزبوون و هەوکردنی بۆڕییەکانی هەناسە بووە و ڕێکخراوی جیهانی قەڵەم لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ڕێکەوتی ١٣ی فێوریە بڵاوی کردووەتەوە، سەبارەت بە بارودۆخی خراپی ئەم زیندانییە کوردە هۆشداری داوە.
هەروەها ئەم رێکخراوەیە، داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە کە داواکارییە پزشکییەکانی ئەم فیلمسازە کوردە دابین بکەن.
کەیوان کەریمی لەدایک بوی ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی لە شاری بانەیە و دەرچووی بەشی زانستی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی تارانە و چالاکی سینەمایی خۆی بە کورتە فیلمێکەوە دەست پێ کردووە و نێوەڕۆکی فیلمەکانی لەسەر بنەمای ڕەخنە لە مرۆڤی دنیای ئەمرۆ و کۆمەڵگایە.