ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ و ٨٨٨ حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

16:35 - 20 سەرماوەز 2720

ڕێكخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکی ئاماری_شیکاریدا، پەرژاوەتە سەر حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ هەتا ڕێکەوتی ١٠ی دێسامبر، باس دەکات.

ئەو ئامارە پێشێلکاریی تەواوی حاڵەتەکانی مافی مرۆییە، بێجگە لە ١٧ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکییەوە قوربانی بوونە، هەموو حاڵەتەکانی دیکە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە، ئەنجام دراوە.

ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بە ٨٨٨ حاڵەتی بەرچاوترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ هەتا ڕێکەوتی ١٠ی دێسامبر، دەکات.

دەسبەسەرکردن: ٤٧٣ حاڵەت

کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەران: ٢٢١ حاڵەت (٥٢ کوژراو و ١٦٩ بریندار)

مەحکووم بە زیندان و سزای دیکە: ١٣٨ حاڵەت

لە سێدارەدانی هاووڵاتییان: ٣٥ حاڵەت

کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییان بەهۆی تەقینەوەی مین: ٢١ حاڵەت (٩ کوژرا و ١٢ بریندار)

خستنەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ

دەسبەسەرکردن: ٤٧٣ حاڵەت

٤١٦ حاڵەت بە گشتی و بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

٥٧ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییە داسەپاوەکەیان، ڕەوانەی زیندان کراون.

بیاڤی چالاکی:

١٠ کەس لە چالاکانی ژینگەیی، ٥ خوێندکار، ٣٠ چالاکی مەدەنی، ٢ ڕۆژنامەنووس،١ مامۆستا، ٢ چالاکی کرێکاری، ٢ چالاکی مافی ژنان، ٤ لێکۆلەر و نووسەر، زیندانییەکی سیاسیی پێشوو، بنەماڵەیەکی چالاکی سیاسی، ٧ چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ٥ کەس لە ناڕازییانی مانگی خەزەڵوەر، ٢ چالاکی یارسانی، ٣ ژەنیار، پارێزەرێک، ئەندامێکی بەرەی یەکگرتوو، ئەندامێکی مەکتەب قورئان، ٢ سەرباز، ٤ هونەرمەند، ٢ نەوکیشی مەسیحی، ٢ دەروێشی گونابادی، ٣ ئەندامی شورای گوند، یەکێک لە دایکانی ئاشتیی کوردستان، ٢ شاخەوان، ١ وەرزشوان، ٢٦ چالاکی مەزهەبی و ٤٨ کۆڵبەر.

هۆکار و چۆنییەتی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان:

٣٩٧ کەس لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکان، کەسێک لەلایەن ‌هێزە لیباس شەخسییەکان و ٧٠ کەس لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کراون (بە تایبەت ٤٨ کۆڵبەر) و هەروەها کەسێک لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی سایبێری دەسبەسەر کراوە.

٣٢٤ کەس پاش دەسبەسەرکرانیان چارەنووسیان ناڕوون بووە، پشکنینی ماڵی ١١٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی کەسیی ٣١ کەس، تێکدانی ماڵی ١٣ هاووڵاتی لە کاتی پشکنین، بێڕێزیکردن و تۆمەتلێدان لە ٣ کەس، بریندارکردنی ٤ کەس لە کاتی دەسبەسەری و هەروەها لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی ٨ کەس.

تۆمەتی ‌وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەرکردن:

٥١ کەس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، ٤٨ کەس بە تۆمەتی کۆڵبەری، ١٤ کەس بەهۆی چالاکیی مەزهەبی، ١٢ کەس بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەخنە لە حکوومەت (٥ حالەت لە پەیوەندیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا)، ١١ کەس لە ڕەوتی ناڕەزایەتی لە هەمبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی، ٧ کەس پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی بۆ حیزبە کوردییەکان لە گوندەکەیان، ٤ کەس بەهۆی ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان، ٣ کەس لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی گیان لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی کە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئەندام بووە، ٣ کەس بەهۆی ڕێوڕەسمی گیان لەدەستداوانی چالاکانی ژینگە، ٢ کەس بەهۆی بڵاوکردنەوەی شیرینی لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ٢ کەس بەهۆی من دەنگ نادەم و  کەمپەینی بانگەشە بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان، ٢ کەس بە تۆمەتی ئامادەبوون لە سەر کۆڕی کوژراوەکانی مانگی خەزەڵوەر لە مەریوان، ٢ کەس لە پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، ٢ کەس بەهۆی گۆڕینی دین، ١ کەس بەهۆی پڕۆپاگەندە دژی نیزام، ١ کەس بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ فەرماندەی پادگان لە پەیوەندیی لەگەڵ بزووتنەوەی کوردستان، کەسێک بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان،

٢٦ کەس لە دەسبەسەرکراوەکان ژنن.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

لەو ماوەیەدا، ٢٢١ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه (٥٢ کوژرا و ١٦٩ بریندار)، ١٧١ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا و بریندار بوونه، ١٠ کۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی کوژرا و بریندار بوونه، دوو کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە ناو ڕووبار لە کاتی کۆڵبەری، ٣ کۆڵبەر بەهۆی سەرمابردوویی گیانیان لەدەست داوە، ١٧ کۆلبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە کوژرا و بریندار بوونه، ٤ کۆلبەر لە ئەنجامی لێدانی هێزە نیزامییەکان و هەنگی سنووری بریندار بوونه، ٤ کۆلبەر بە تەقینەوەی مین بریندار بوونه، ٩ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوونە.

 ٤١ کەس لە کۆڵبەرانی بریندار کە تەمەنیان ژێر ١٧ ساڵ بووە.

هاووڵاتییانی کوردی مەحکووم بە زیندانی و سزاکانی دیکە:

ڕێژە: ١٣٨ کەس

چۆنییەتی سزاکان:

مەحکووم بە ئێعدام ٣ زیندانیی سیاسی (هوشمەند عەلیپوور، مەحیەدین ئیبراهیمی و شاکر بێهرووزی)، مەحکوومکردنی چالاکێکی مەزهەبی بە ئێعدام (مەحیەدین تازە وارد)، ٤١٧ ساڵ و ١١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری، ٤٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی تەعلیقی، ١٠٨٤ زەربە قامچی، ١ حاڵەتی دوورخرانەوە، ١ حاڵەتی "ممنوع‌الخروجـ"ـی، ٢٥٠ ملیۆن سزای نەختی،

بیاڤی چالاکیی ژمارەیەک لەو کەسانە:

٢٠ کەس؛ لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی، ٧ چالاکی ژینگەیی، ١ چالاکی کرێکاری، ٧ چالاکی مەزهەبی، ٢ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ، چالاکێکی یارسانی، ئەندامێکی حیزبی یەکیەتیی نەتەوەیی، ٦ ڕۆژنامەنووس، ٣ زیندانی لەگەڵ تۆمەتی نوێ بەرەڕوو بوونەتەوە، یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەر(ڕەسووڵ کەریمی، کرماشان)، کەسێک لە دایکانی ئاشتی، چالاکێکی ژنان،

تۆمەتی ‌وەپاڵدراو:

هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان ٧٢ کەس، ٢١ کەس بەهۆی تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگای بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ١٠ کەس بە تۆمەتی بەشداری لەهەمبەر ناڕەزایەتی دەربڕینی مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦ بەنیسبەت کوشتنی کۆڵبەران، پڕۆپاگەندە دژی نیزام ٢٧ کەس، کۆبوونە تەبانی ٣ کەس، تێکدانی نەزمی گشتی ٢ کەس، ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان ٤ کەس، ئەندامبوون لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری ئێران ١ کەس، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست  ١ کەس، ئاگردانی بنێری قاسم سلێمانی ٣ کەس، هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی ١٩ کەس، مەحاربە ١ کەس، بەشداری لە کۆبوونەوە ٢ کەس، بێڕێزیکردن بە مەئموورانی حکوومەتی ١ کەس، سیخووڕی بۆ وڵاتان ٢ کەس و بەزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی ١ کەس، هەڵگرتنی چەکوچۆڵ  ١ کەس.

 ١٠ کەس لەو هاووڵاتییانە ژنن.

ئێعدام لە کوردستانی ئێران:

ڕێژەی ئێعدامکردنی هاووڵاتییان: ٣٥ کەس

لەو ماوەیەدا، لە کۆی ٢٣١ کەس لە هاووڵاتییانی ئێعدامکراو لە ئێران، ٢٧ کەسیان کورد بوونه کە بە تۆمەتی "کوشتن" لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران لە سێدارە دراون.

٢٨ کەس بە تۆمەتی "کوشتن"، ٢ کەس بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە مادە سڕکەرەکان

لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسی (هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، سابیر شێخ‌عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە).

 مستەفا سەلیمی بە تۆمەتی کوشتن و سیاسی

چۆنیەتیی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییانە: ١٢ کەسیان لە زیندانی ورمێ، ١٠ کەسیان لە زیندانی سنە، ٢ کەسیان لە زیندانی مەراغە، ٢ کەسیان لە زیندانی سەقز، ٢ کەسیان لە زیندانی کرماشان، کەسێک لە زیندانی بروجێرد، کەسێک لە زیندانی تەورێز، ٢ کەس لە زیندانی نەغەدە، کەسێک لە زیندانی مەهاباد، کەسێک لە زیندانی میاندووئاو و زیندانییەکی سیاسی لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ).

٢ کەس لەو زیندانییە ئێعدامکراوانە، (کودک_مجرم) بوونه کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیاندا، تەمەنیان ژێر ١٧ ساڵ بووە (ئەمیر مەحموودپوور و شایان سەعیدپوور).

دەبێت بوترێ، ئێعدامی مستەفا سەلیمی، زیندانیی سیاسی کە لە زیندانی سەقز ئێعدام کرا، لەو ماوەیەدا میدیایی کرا.

هەروەها هیدایەت عەبدوڵلاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد پاش نزیک بە ٢ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ بە شێوەی گولـلەباران ئێعدام کرابوو.

ئێعدامی سابیر شێخ‌عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە، بە شێوەی گرووپی و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی بنەماڵەکانیان حوکمی لە سێدارەدانیان جێبەجێ کراوە.

دەبێت بوتڕێ، ئێعدام لە زیندانەکانی شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ڕێژەیەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی زانیاریی تەواو لەمەڕ کەسانی لە سێدارەدراو، شوناسیان بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتە و تەنیا ئەوەی نەبێت کە سەر بە چ نەتەوەیەکن، بە تایبەتی ئێعدامی ٧ کەس لە زیندانی ورمێ و ٣ کەس لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لە ماوەی مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٠.

کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین:

لەو ماوەیەدا، ٢١ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە شارەکانی کوردستان کوژراو و برینداربوون (٩ کوژراو و ١٢ بریندار).

٥ کەس لە کرماشان، ٥ کەس لە ئیلام، ٢ کەس لە بانە، ٢ کەس لە پیرانشار، ١ کەس لە ورمێ، ١ کەس لە مەریوان، ١ کەس لە پاوە، ١ کەس لە سەردەشت، ١ کەس لە شنۆ و ١ کەس لە هەورامان.

١٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین و ٧ کەس بەهۆی تەقینەوەی گوللـە تۆپ و خومپارە، یەکێک لە کوژراوەکان مندالێکی تەمەن ١٤ سال خەڵکی شاری کرماشان بووە (پەیام ڕۆستەمی).

 هەروەها ٢ کەس لە بریندارەکان کۆڵبەر بوونه.

هەروەها:

لەو ماوەیەدا، ٤ فەرمانبەری مین هەڵگرتنەوە لە ناوچەی مێهران، ئیلام و قەسری شیرین، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون کە یەکێک لەوانە خەڵکی دێهلوڕان/ ئیلام بووە و یەکێکی دیکە لە مین هەلگرەکان شوناسی ڕوون نەبووە.

٧ کەس لە هێزەکانی ئەرتش و سەربازێک لە شاری مێهران، ٤ سەربازی هەنگی سنووری و ئەرتش لە سەقز و سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

٥ کەس لە ئەندامانی هێزی سەرچاوە سروشتییەکان لە پاڕێزگای کرماشان، لە کاتی ئامادەبوون لە ڕەوتی ئاگرکەوتنەوە لە کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە