ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن دادسەرای شاری سیروان دەسبەسەر کرا

11:59 - 28 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی ڕابردوو، "ئەمین محەممەدی"، هەواڵنێری هەیئەتی خانەی مەتبووعاتی ئیلام، بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەکی کۆنی یەکێک لە ناوەندە حکوومەتییەکان، لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، دەسبەسەر کرا.

 حوکمی دەسبەسەرکردنی ئەو هەواڵنێرە، بە نوێنەرایەتیی دەزگای قەزایی، لەلایەن دادسەرای شاری "سیروانـ"ـەوە بووە.

دادسەرای ئیلام لە ڕێگای تیمێکی تایبەتی پاسەوانی و لەسەر بڕیاری دادوەری ئەو دادسەرایە، ئەو ڕۆژنامەنووسەی دەسبەسەر کردووە.

جێگیری دادستانیی ئیلام لەمەڕ دەسبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندووە: "دەسبەسەرکردنی ئەمین محەممەدی بە نوێنەرایەتیی دەزگای قەزایی لە جێبەجێکردنی تاوانەکانی شاری سیروان بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە دادسەرای ئەو شارەوە نییە و دادسەرا تەنیا نوێنەرایەتیی دەزگای قەزایی کردووە".