ڕووداوی هاتوچۆ لە بانە، دوو کوژراو و هەشت برینداری لێ کەوتەوە

19:14 - 13 گەلاوێژ 2721

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۳ی گەلاوێژ، لە ئاکامی پێکدادانی ماشینێک لە جۆری تویوتا ئیستێیشێن لەگەڵ ماشێنێکی دیکە  لە جۆری تویوتا 3F لە جادەی "کەریماوا"ی بانە، دوو کەس کوژراو و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو دو کەسە کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوە بە ناوەکانی "جەماڵ شەریفی و مێهدی مەولوودپوور" ڕاگەیاندووە.

لەو ڕووداوەدا، مۆحسێن ئیسماعیلی، سینا عەبدوڵڵاهی، مزەفەر پەناهی، سەردار روستەم‌زادە، یاسر ساڵحی، عەبدولخالق شەریفی، حیسامەدین مووسا‌تەوەکولی و سیامەک ئارام، بریندار بوونە.

مۆحسێن ئیسماعیلی بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە کراوە.

دەوترێت تەواوی ئەو کەسانە کە لەنێو ماشینی تویوتا ئێستێیشێنەکە لە کاتی گەڕانەوە بۆ نێو شاری بانە بوونە، کۆڵبەر بوونە.