ڕاگه‌یه‌ندراو / قوتابخانه‌ی ئارام، مافی قوتابی و مامۆستایه
19:41 - 30 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگی و لێكۆڵه‌ره مه‌ده‌نییه‌كان له ئێران پێشنیاریان كردووه كه ڕۆژی \"نا بۆ توندوتیژی له قوتابخانه\" له ڕۆژمێری فه‌رمی وڵات‌دا جێگیر بكرێت.
به‌پێی هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌شێك له مامۆستایان و فهرههنگیهكان به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، ڕێزیان له یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستای بروجێردی گرت و له‌هه‌مبه‌ر ئاسه‌واره‌كانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه و قوتابخانه و ئه‌و كێشانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی له قوتابخانه، هۆشدارییان دا.
ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو مۆحسێن خه‌شخاشی، مامۆستای لێهاتووی فیزیك له شاری بروجێرد، له ئه‌نجامی په‌لاماری قوتابییه‌كی ١٥ ساڵه، گیانی له ده‌ستدا.
ناله‌باربوونی هه‌لومه‌رجی فێركاری و پیشه‌یی، به‌شێكی دیكه له ڕاگه‌یه‌ندراوی مامۆستایان له‌خۆده‌گرێ و هاوكات هۆشداری ده‌ده‌ن كه سیستمی فێركاری و په‌روه‌رده‌ی ئێران، خهساروێكهوتوو و خهسارهێنهره و پێویسته بخرێته چوارچێوه‌ی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ بڕیاردان و به‌رنامه‌داڕێژی.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا پێشنیار به ده‌وڵه‌تی ڕوحانی كراوه كه ڕۆژی ١ی سه‌رماوه‌ز وه‌ك ڕۆژی \"نا بۆ توندوتیژی له قوتابخانه\" بناسرێت و هاوكات دوو پرسیاریش دێنێته ئاراوه: یه‌كه‌م سیستمی فێركاری و بارهێنانی ئێران بۆ بیروڕای گشتی ڕوونی بكاته‌وه كه له ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێستا بۆ پێشگیریی كردن له توندوتیژی قوتابخانه‌كان، چ به‌رنامه‌گه‌لێك جێبه‌جێكراوه؟ و دووهه‌م ئه‌وه‌یكه به چ شێوازێك گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكی وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری فه‌رهه‌نگیه فه‌رمییه‌كانی وڵات، كه هه‌نوكه سه‌رقاڵی جێبه‌جێ كردنین، ده‌توانێ له ڕاستای كه‌مكردنه‌وه یان زیادبوونی توندوتیژی له قوتابخانه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێندرێت؟
ماڵپه‌ڕی كانونی سینفی مامۆستایانی ئێران ده‌قی ئه‌م نامه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
چالاكانی مه‌ده‌نی له‌م پێوه‌ندییه‌دا به وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ینی \" نا بۆ توندوتیژی له قوتابخانه‌كان\" داوایان له مامۆستایان و فهرههنگیهكان كردووه به واژۆكردنی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه ببنه ئه‌ندام له‌م كه‌مپه‌ینه‌دا.
سه‌عید په‌یوه‌ندی، كۆمه‌ڵناس و مامۆستای زانكۆ له پاریس سه‌باره‌ت به توندوتیژی له قوتابخانه‌كانی ئێران له وتوێژێكدا ده‌ڵێ: \"ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ له‌مه‌ڕ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژی و پێكهێنانی فه‌رهه‌نگێكی نوێ له كۆمه‌ڵگا ڕۆڵی زۆر چالاك بگیڕێت، به‌ڵام وه‌ها ئیراده و ویستێك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نابیندرێت و به‌مهۆیه‌شه‌وه نه‌ته‌نیا بینه‌ری دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه، به‌ڵكوو شاهێدی زیادبوونی جۆره‌كانی توندوتیژین له ئێران‌دا.\"
به‌پێی هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌شێك له مامۆستایان و فهرههنگیهكان به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، ڕێزیان له یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستای بروجێردی گرت و له‌هه‌مبه‌ر ئاسه‌واره‌كانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه و قوتابخانه و ئه‌و كێشانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی له قوتابخانه، هۆشدارییان دا.
ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو مۆحسێن خه‌شخاشی، مامۆستای لێهاتووی فیزیك له شاری بروجێرد، له ئه‌نجامی په‌لاماری قوتابییه‌كی ١٥ ساڵه، گیانی له ده‌ستدا.
مۆحسێن خه‌شخاشی
واژۆكه‌رانی ئه‌م نامه‌یه ڕایانگه‌یاندووه بنچینه‌ی توندوتیژییه‌كان له قوتابخانه، بۆ ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هۆكارگه‌لێكی وه‌ك: زۆری ڕێژه‌ی قوتابی له كلاسه‌كان، كه‌می یان نه‌بوونی ڕاوێژكاری بارهێنان و یارمه‌تیده‌ری كارامه و لێزان، زاڵبوونی جه‌وی خه‌ماوی قوتابخانه‌كان، كه‌می كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، بوونی وانه‌ی ماندووكه‌ر و زۆری ئه‌مجۆره وانه‌گه‌له، نه‌بون یان لاوازی یاسا و ئاییننامه‌كانی پشتیوانی له مافی مامۆستایان، نه‌مانی متمانه به پێگه‌ی مامۆستا و ..... له‌م پرسه‌دا كاریگه‌رییان هه‌یه.ناله‌باربوونی هه‌لومه‌رجی فێركاری و پیشه‌یی، به‌شێكی دیكه له ڕاگه‌یه‌ندراوی مامۆستایان له‌خۆده‌گرێ و هاوكات هۆشداری ده‌ده‌ن كه سیستمی فێركاری و په‌روه‌رده‌ی ئێران، خهساروێكهوتوو و خهسارهێنهره و پێویسته بخرێته چوارچێوه‌ی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ بڕیاردان و به‌رنامه‌داڕێژی.