ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، خنکانی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

11:21 - 17 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "ئایەت یووسفی" خەڵکی گوندی "زمکانـ"ـی شاری جوانڕۆ، لە ئەنجامی ڕاودوونانی ‌هێزە نیزامییەکان لە ڕووباری سیروان خنکا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بۆسەیان لەسەر ڕێگای کۆڵبەران دانابوو و لە ئەنجامی ڕاودوونانی ‌هێزە نیزامییەکان، ئەو کۆڵبەرە تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری سیروان لە خوارەوەی  گوندی "ورا" خنکاوە و تەرمی ناوبراو لەلایەن فەورییەتییەکانی "ورا"وە بۆ نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی پاوە ڕاگوێزراوە.