چوونەسەری نرخی دۆلار بووە هۆی وەستانی چالاكیی دوو كۆمپانیای مادەی خۆراكی لە سنە

21:00 - 15 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو كۆمپانیای مادەی خۆراكی لە شاری سنە بەهۆی چوونەسەری نرخی دۆلار و دابەزینی نرخی تمەن دەستیان لە بڵاو كردنەوەی مادەی خۆراكی كێشاوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، كۆمپانیاكانی \"گلستان\" و \"گلرنگ\" بەهۆی گرانی و هەڵاوسانی ئابووری خۆیان لە بڵاو كردنەوەی مادە خۆراكییەكان بواردووە.

لەو چەند مانگەی دواییدا بانكی ناوەندی و دەوڵەت بەتایبەت پاش جێبەجێ‌ كردنی گەمارۆكان لەلایەن كۆمەڵگای جیهانییەوە، تووشی كێشە و ئاریشە بوون.

لێپرسراوی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو باوەڕە دایە، گەماروە نێودەوڵەتییەكان كاریگەریی بەرچاویان لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی ئێران داناوە.

بایەخی پارەی ئێران \"ریال\" تەنیا لە10 رۆژی رابردۆوە هەتا ئێسا یەك لەسەر سێ‌ دابەزیوە و كارناسانی ئەو بوارە هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ كاریگەر بوونی گەمارۆكان.