چوار هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
13:03 - 12 رەشەمه 2720
رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مادیح مەحیەدینی"، "ئارمان شێرزاد"، "ڕۆژگار فەرقیزادە" و "محەممەدساڵح گوودەرزی"، خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو چوار هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و لە چارەنووسی ناوبراوان زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو چوار هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.