چالاکێکی یارسانی: ژومارەی دەستبەسەر کراوان لە ١٠٠ کەس زیاترە + وتووێـژ
16:26 - 28 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی یارسانی، کە بە مەبەستی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی روویان لە تاران کردبوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، دوابەدوای بانگەوازی چالاکانی یارسانی بۆ مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەر دەم مەجلیسی ئێران، رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی یارسانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشاری تاران دەستبەسەر کراون.
یەکێک لە چالاکانی یارسانی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند: زیاتر لە ١٠٠ کەس لە چالاکانی یارسانی لە نێو میترۆ و ئەو شەقام و کۆڵانەکانانەی کە دەچنە بەر دەم مەجلیس، دەستبەسەر کراون.
ناوەی ٢٦ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە \"فەرید سولەیمانی، حومەیڕا تاهیری، مەسعوود ئەڵماسی، ئەمین عەباسی، فەرەیدوون سواسی، ئەفشار خالقی، ئارمان عەلیون، حەمدوڵڵا مەحموودی، خەلیل قەزوینە، سەید ئەمیری بێباک، خەیروڵڵا هەقجوویان، فەرید تاهیری، نووشاد تاهیری، مێهراب ئیسرافیلی، ئیبراهیم بەزلە، فەرشید نەدیمی، عەباس فەقیری، سەید عوسێن ئەفزەلی، ئێحسان نادری، بەهمەن سەبووری، داود عەزیزی، سەید مێهرداد مۆشەعشەعی، قودرەت تاهیری، رووحۆڵڵا تاهیری و بێهزاد تاهیریان\" راگەیەندراوە.
روحوڵڵا تاهیری و قودرەت تاهیری برای نیکمەرد تاهیری لە نێوان دەستبەسەر کراوان دان کە ناوەڕاست مانگی بەهاری ئەمساڵدا سەبارەت بە سوکایەتی کردنی مەئموورانی حکوومەتییەوە بە ئایینی یارسان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی راگیرانی ئەو ٢٦ کەسە و هەروەها لە ناسنامەی گیراوەکانی دیکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
چالاکانی یارسانیی ئوستانی کرماشان و ئیلام و هەروەها قەزوێن، بە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی دەزگا حکوومەتییەکان ئێران لەمەڕ داخوازی و ویستی هاووڵاتییانی یارسانی لە بەردەم مەجلیسی ئێراندا کۆبوونەتەوە.
تەیب تاهیری رۆژنامەنووس و چالاکی یارسانی