چالاکێکی کرێکاریی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرا

11:31 - 20 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن پیروتی" خەڵکی شاری شنۆ، لە ڕێگای تەلەفوونەوە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی لێپرسینەوە، بەو هاووڵاتییە کوردەیان ڕاگەیاندووە، پەیوەندییە تەلەفوونییەکان و پەیامەکانتمان کۆنترۆڵ کردووە.

بانگهێشتی حوسێن پیروتی سەبارەت بە چالاکییەکانی  لە بواری چالاکی کرێکارییە و مافی ژنان و چالاکیی شاخەوانی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان خستووەتە ژێر گوشارەوە کە بەڵێننامە واژۆ بکات، بەڵام ناوبراو لە هەر جۆرە واژۆکردنێک خۆی بواردووە.

ئەو هاووڵاتییە شنۆییە، پاش تەواوبوونی ماوی لێپرسینەوەکەی هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە.

حوسێن پیرۆتی ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانە.