چالاکێکی ژینگەیی لە مەریوان دەسبەسەر کرا

13:06 - 21 بەفرانبار 2720

ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "دانا سەمەدی" خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکە ژینگەپاڕێزییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی‌وەپاڵدراوی دژی "دانا سەمەدی" زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە.