چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

10:25 - 9 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "موختار ئیبراهیمی" خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ بەندی تەلاشی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو چالاکێکی مەزهەبی ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەنووکە لە بەندی تەلاشی زیندانی ورمێ دایە و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو "ئەندامییەتی لە گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.