چالاکێکی مەدەنی لە کامیاران دەسبەسەر کرا

17:36 - 24 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، "عوسمان ڕەحیمی ‌فەر" چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "ڕامان"، خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو چالاکە مەدەنییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، باسی لە دەسبەسەرکرانی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کردووە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو چالاکە مەدەنییە ڕوون نییە.