چالاکێکی مەدەنی لە سنە دەسبەسەر کرا

19:59 - 19 بانەمەڕ 2721

شەوی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە مەدەنییەیان لە بازاڕی سنە دسبەسەر کردووە و پاشان ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

عەلی ئەڵڵاوەیسی، لە داکۆکیکارانی مافی دەسفرۆشانی شاری سنەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.