چالاکێکی سوننی مەزهەب بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

13:12 - 5 رەزبەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی رەزبەر، "فەرشاد جەهش" چالاکی سوننی مەزهەب بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو چالاکە سوننی مەزهەبە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی "حامید عەلی مشکوێ" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی ورمێ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرابوو.

فەرشاد جەهش، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا و تۆمەتی‌وەپاڵدراوی ئەو چالاکە سوننی مەزهەبە "هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندرابوو.