چالاکێکی دیکەی مەدەنی لە سنە دەسبەسەر کرا

11:15 - 5 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو چالاکە مەدەنییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی، ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستانـ"ـە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، دوو ئەندامی دیکەی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان"، بە ناوەکانی "مەرزییە غوڵام‌وەیسی" و "سیروان عەبدوڵڵاهی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.