١٨ چالاکی سیاسیی رەجایی شار بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی بەندی ٣٥٠ی ئێڤین مانیان گرت

16:05 - 4 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە زیندانیانی رەجایی شاری کەرەج بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین مانگرتنێکیان رێکخست.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ هەژدە کەس لە زیندانیی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە بەیانیی ئەمڕۆوە، بە مانگرتن پشتیوانیی خۆیان لە زیندانیانی سیاسیی بەندی ٣٥٠ی زیندان ئێڤینی تاران راگەیاند.

ئەو زیندانییە سیاسییانەی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بۆ ماوەیەکی نادیار مانیان گرتووەو پشتیوانیی خۆیان لە زیندانیان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین دەربڕیوە.

زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی رەجایی شار داوایان لە رێکخراوی زیندانەکان و بەرپرسانی زیندان ئێڤینی تاران کردووە، (١- زیندانیانی سیاسیی بریندارکراوی زیندان ئێڤین لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بخرێنە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە،٢- تێکڕای داوا رەواکانی زیندانیان جێبەجێ بکرێت، ٣- گەڕاندنەوەی هەمووی زیندانییە سیاسییەکان لە ژووری تاکە کەسییەوە بۆ بەندی ٣٥٠ی ئێڤین، ٤- پێدانی ئیزنی چاوپێکەوتن بە زیندنایانی ٣٥٠ لەگەڵ بنەماڵەکانیان، ٥- هێرشبەران و بڕیاردەرانی هێرش بۆ سەر زیندانییە سیاسییەکانی بەندی ٣٥٠ی ئێڤین شناسایی و سزا بدرێن).

هەروەها ٦ کەسی دیکە لە زیندانییە سیاسیەکانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لێدانی زیندانیانی سیاسیی بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین و پشتیوانی لە مانگرتنی ئەو زیندانییانە، لە ئێوارێی رۆژی چوارشەمەوە مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو زیندانییانە لە نامەیەکدا رایانگەیاندوە، هەڵوێستی دژبەیەکی لێپرسراوی رێکخراوی زیندانەکان، کە راستەوخۆ وەکوو بەرپس لە قەڵەم ئەدرێت، نیشانەی گاڵتە کردن بە زیندانیانی سیاسیی ٣٥٠ی ئێڤنە. هەروەها هەڵویستی گوماناویی وەزیری دادگوستەریی و بێدەنگیی وەزارەتی ئیتلاعات لەمەڕ هێرش بۆسەر زیندانیان، نیشانەی هەوڵوێستی بێ پاساوی لێپرسراوانی حکوومەتی لەمەڕ هێرش کردن و لیدانی زیندانیانی بەندی ٣٥٠ی ئێڤینە.

سەرلە بەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە، رێکەوتی ٢٨ی مانگی خاکەلێوە \"مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات و زیاتر لە ١٠٠ سەرباز و مەئمووری گاردی تایبەت و رێکخراوی زیندانەکان\" هێرشیان کردە سەر بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین و وێرای بەستنی چاو و لێدانی دەستبەند لە دەستی زیندانییە سیاسییەکان، بۆ ماوەی چەند کاتژمیر لێیان دان و سووکایەەتیاین پێکردن.

ناوی مانگرتوانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج

رەسووڵ بوداغی، حەمید رەا بورهانی، محەمەد بەنازادەی ئەمیرخیزی، خالید حەردانی، ئەفشین حەیرەتیان، باتیرشاه محەمەد ئۆف، حیشمەتوڵڵا تەبەرزەدی، ساڵح کۆهەدڵ، سەعید ماسووری، محەمەد عەلی مەنسووری، میساق یەزدان نژاد، ناسێح یووسفی، شاهین ئیقدامی، رەزا ئینتساری، مەسعوود باستانی، سەعید رەزەوی فەقێ، مەهدی مەحموودیان، سەعید مەدەنی و مستەفا نیلی