چالاکانی ژینگەپارێزی باس لە سووتاندنی ٥٥٠ هێکتار دارستانەکانی "دەڕنە و دۆڵیـ"ـی سلاسی‌باوەجانی دەکەن

11:39 - 30 رەزبەر 2720

پاش کۆنتڕوڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەوار و دارستانەکانی شاخی "دەڕنە و دۆڵێـ"ـی شاری سەلاسی‌باوەجانی، چالاکانی ژینگەپارێزی باسی لە لانیکەمی سووتاندنی ٥٥٠ هێکتار دارە "وەن و بەڕوو دەکەن.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەر، دارستانەکانی شاخی "دەڕنە و دۆڵیـ"ـی شاری سەلاسی باوەجانی ئاگریان تێبەردرا و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیە پاش سێ ڕۆژ بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزی پاوە، سەلاسی‌باوەجانی و جوانڕۆ کۆنتڕوڵ کراو و بە وتەی چالاکانی ژینگەیی، لانیکەم ٥٥ هێکتار لە درە "وەن و بەڕووەکان" سووتان.

پێشتر، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "شوێنی ئاگرکە زۆر سەختە و ڕووبەرێکی زۆری گرتووەتەوە. داوامان لە هەموو خەڵکی ناوچەکە کردووە کە بە هانای سروشتی نیشتمانەوە بچن".

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: "دەوترێت کە حکوومەتی ئێران بە بیانووی بوونی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ئەو شوێنەی ئاگر تێبەر دابێت".