چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی کورد پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە

12:29 - 17 خاکەلێوه 2721

پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هاوژین قادری، بێهرووز قادری، ڕێبوار قادری، پەرویز قادری و جەلیل خودایی"، خەڵکی گوندی "یاقووباوا" سەر بە بانە کە سەرەتاکانی مانگی خاکەلێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران، چارەنووسیان ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانیاندا هەتا ئێستا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان"، بێبەری کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "سەرەڕای بەدواداچوونەکان، لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو پێنج هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە".

پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "یاقووباوا"، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.