چارەنووسی خوێندکارێکی ئایینیی کورد لە گرتنگەی ئیتلاعاتی زاهیدان ناڕوونە

10:03 - 10 رەزبەر 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە زاهیدان، خوێندکارێکی ئایینیی کوردیان بە ناوی "حیسام عەبدوڵڵاهی" خەڵکی کرماشان، دەسبەسەر کرد.

"حیسام عەبدوڵڵاهی" ڕۆژێک پاش دەسبەسەرکرانی لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندیی گرتووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیداندایە.

کاناڵی تێلێگرامیی "سوننی نیوز" لەوبارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە: "لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو خوێندکارە ئایینییە کوردە لەبەر دەستدا نییە".

"حیسام عەبدوڵڵاهی" خوێندکاری ئایینیی حەوزەی علمییەی زاهیدان بووە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەییان داوەتە پاڵ ئەو خوێندکارە.