پەناخوازێکی کورد لە شاری ئامێستردامی هۆڵەند کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:43 - 3 جۆزەردان 2721

چەند ڕۆژ پێش، پەناخوازێکی کورد بە ناوی "ئازاد حەسەنی"، تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆکاری نادیار لە شاری ئامێستردامی وڵاتی هۆڵەند، دەستی دایە خۆکوژی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پەناخوازە کوردە، لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، "ئازاد حەسەنی" ماوەی سێ ساڵ لە تورکیە پەنابەر بووە و پاش وڵامنەدانەوە لەلایەن UNـەوە، ڕۆیشتووەتە وڵاتی هۆڵەند، پاش دوو ساڵ مانەوە لەو وڵاتە، شەوی ٣١ی بانەڕ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پەناخوازانی کورد بۆ دەربازبوون لەژێر گوشاری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها دابینکردنی داهاتووی بنەماڵەکانیان، وەکوو پەناخواز ڕوو لە وڵاتی سێهەم دەکەن و زۆرجار هەندێكیان تووشی خراپیی باری دەروونی دەبن و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ وەرنەگیرانیان بە شێوەی فەرمی و ناڕوونیی دۆسیەكانیان.