پەنابەرێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بەردەم UN لە هەولێر ئاگری لەخۆی بەردا

17:50 - 28 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕ، دوو پەنابەری سیاسیی کورد بە ناوەکانی "بێهزاد (محەممەد) مەحموودی" خەڵکی بۆکان و "فەردین گرامی" خەڵكی نەغەدە لەبەردەم دەفتەری نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دەستیان دابووە مانگرتن.

لەو مانگرتنەدا "بێهزاد مەحموودی" بەهۆی ئەوەیکە وڵامی داواکارییەکانی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەیە نەدرابوویەوە ئاگری لەخۆی بەرداوە.

ئەو دوو پەنابەرە سیاسیە لەبەردەم دەفتەری نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بەهۆی ئەوەیکە وڵامی داواکارییەکانیان نەدرابووە دەستیان دابووە مانگرتن و بە هەواڵنێرانیان وتووە وڵامیان نەدراوەتەوە.

"بێهزاد" دوای ئەوەیکە ئاگر لەخۆی بەردەدات تووشی سووتاوی بە ڕێژەی ٩٠ لەسەد دەبێت و بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسیی هەولێر ڕادەگوازرێت.

دۆخی جەستەییێ ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە.

"بێهزاد مەحموودی و فەردین گرامی" ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانن.