پەرتۆکی سێ خشتەکیی کورمانجی لە ئوروپا چاپ و بڵاو کرایەوە

14:45 - 14 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: سترانی سێ بڕگەیی کوردی کورمانجی، لەلایەن نووسەر و چالاکێکی فەرهەنگیی باکووری خۆراسان، چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پەرتۆکی سێ خشتەکیی کورمانجی کوردەکانی باکووری خۆراسان، لەلایەن \" گوڵێ شادکام\" و بە هاوکاریی پرۆفیسۆر \"جەلیل جەلیل\" کوردی خەڵکی ئەرمەنستان ئامادە کراوە و لە ئوروپا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو پەرتۆکە سێ خشتەکییە، بەرهەمی ١ ساڵ بەدواداچوونی گوڵێ شادکام\"ــە و لە ماوەی ئەو ١ ساڵەدا بەمەبەستی تۆمار کردنی ئەو بەرهەمە سەردانی سەرجەم ناوچە کوردنشینەکانی باکووری خۆراسانی کردووە.

\"10536.jpg\"
پەرتۆکی سێ خشتەکیی کورمانجی پێشکەشی سەرجەم فەرهەنگ دۆستان و شەیدایانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی کراوە.

گوڵی شادكام یەك لەو ژنە چالاكانەی كوردی مەشهەدە كە لەباری زیندوو راگرتن و بووژانەوەی فەرهەنگ و كولتووری كورد لە باكووری خوراسان خزمەتێكی بەنرخی كردووە، ناوبراو پێداچوونەوە و هەڵەبڕیی زۆرێك لەو پرتووكە كوردییانەی كە لەوێ لە چاپ دراون لە ئەستۆ بووە و بۆ خۆشی پرتووكێكی بە زمانی كوردی بۆ مندالان بەناوی \"پاچە سوور\" لە چاپ داوە.

گوڵێ شادکام ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لە کۆنفڕانسی کوردۆلۆژیی زانستگەی \"هەکاری\" لە کوردستانی تورکیەدا بەشداری کردبوو و لەوێدا وتارێکی لە ژێر ناوی \" ژن لە کولتوور و کۆمەڵگەی خۆراسان\" پێشکەش کردبوو.