پێنج کۆڵبەر لە سنووری مەریوان بریندار بوون

13:40 - 5 بانەمەڕ 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی بانەمەڕ، پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی "کاروان مەنووچێهری"، ئارام مەنووچێهری، زانیار حاتەم‌پەنا، سۆران وەتەن دووست و سەلاح وەتەن دووست"، خەڵکی مەریوان بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەوە، بریندار بوونە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو پێج کۆڵبەرەیان لەگەڵ گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکە، داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەو پێنج کۆڵبەرە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلیی مەریوان کراون.