پێنج چالاکی مەزهەبی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کران

10:21 - 25 رەشەمه 2720

پێنج چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی "تەها کەریمی"، خەڵکی بۆکان، "عەبدولـلەتیف مەحموودی‌دەلی"، خەڵکی شنۆ، "مووسا برووسان"، خەڵکی بۆکان، "سابیر موهتەدی"، خەڵکی بۆکان و "ناسێح سورخابی"، خەڵکی پیرانشار، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراون.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، تەها کەریمی، عەبدولـلەتیف مەحموودی‌دەلی و ناسێح سورخابی، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون و هەروەها مووسا برووسان و سابیر موهتەدی، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، تەها کەریمی، کوڕی حوسێن، مووسا برووسان، کوڕی مەحموود و سابیر موهتەدی، کوڕی محەممەد، خەڵکی شاری بۆکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، عەبدولـلەتیف مەحموودی‌دەلی، کوڕی عەبدوڵـڵا، خەڵکی شاری شنۆ و ناسێح سورخابی کوڕی محەممەد، خەڵکی شاری پیرانشار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو پێنج هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی "چالاکیی مەزهەبی" دەسبەسەر کردووە