پێنج هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ دەسبەسەر کران

10:57 - 11 رێبەندان 2720

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندان، چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "جەماڵ نەهالی"، خەڵکی شنۆ، "غەفوور ئەسپەندار"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ "، سەید "لوقمان تاهیری"، خەڵکی گوندی "پرداوێ" و "شۆڕش بەرهەم"، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هەروەها شەوی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "جوبرەئیل شەعبانی"، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو پێنج هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ قاسمی"، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

وێنە: سەید لوقمان تاهیری