پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران

17:25 - 19 رەزبەر 2721

ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی "فاروق سلێمان‌پوور" کوڕی سلێمان، "مەسعوود سلێمان‌پوور" کوڕی سەلیم، "موحسێن سلێمانی" کوڕی قادر، "دیار سلێمان‌پوور" کوڕی خزر خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" و "ئارش فەرشادفەڕ" کوڕی فەتاح خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارش فەرشادفەڕ، پاش ٢ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە و چوار هاووڵاتییەکەی دیکە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد هێشتا دەسبەسەرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.