پێنج هاووڵاتی دەسبەسەر کران/ دەسبەسەرکرانە ئەمنیەتییەکان لە پەرە سەندن دان

21:44 - 28 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەم چەند رۆژەدا لانیکەم ٥ لاوی کوردیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دەستبەسەر کردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، پێنج لاوی خەڵکی شارستانی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو پێنج لاوە کوردە لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.

هەواڵنێری کوردپا لە ورمێ رایگەیاند: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ چوونەتە شارەکی \"دزەی مەرگەوەڕ\" و هاووڵاتییەکیان بە ناوی \'\'دیاکۆ عەزیزی\'\' دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ماڵی باوکی \'\'دیاکۆ عزیزی\'\' لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی حکوومەتەوە پشکێنرا.

بەپێی راپۆرتی هاواڵنێرانی کوردپا لە شاری ورمێ، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چوار لاوی کورد لەو شارەدا دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا شوناسی دەسبەسەرکراوان بریتییە لە: ئاکام عەبدوڵڵاهی، بەهمەن هاشم‌پوور، بێهزاد ئارموون، ئاوات ئەمینی.

بەشیک لە نزیکانی گیراوەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا رایاندگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گیراوانی بە چالاکی سیاسیی سەربە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ناو بردووە.

بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرتای ئەم مانگەوە هەتا ئەمڕۆ لانیکەم ٩ هاوڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.
\'\'پژمان مامەدی، مێحرام ئەلخانی، مەجید قولی‌زادە و جەمشید راگەیەنراوە\'\'.