پێنج هاووڵاتی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران

13:30 - 29 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد جاست"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ساڵح، "محەممەد پەروازە"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی ڕەشید، "عوسمان فەرەهمەند"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی خوسرەو، "ئومید فەرەجی"، کوڕی عەبدوڵڵا و "محەممەد ئەرژەنگی"، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەمین، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەنێوان ئەو پێنج هاووڵاتییە، محەممەد جاست، محەممەد پەروازە و محەممەد ئەرژەنگی چوونەتە ئێدارەی ئیتلاعات و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بە وەرگرتنی بەڵێننامە بە نووسراوە، ئازاد کراون.