پێشوازی لە گەڵاڵەی پێشنیاری رۆژنامەنووسی كورد لە پێوەندیی پشتیوانی لە كەبوودوەند
16:34 - 7 پووشپەڕ 2712
كوردپا: سامان رەسوول پوور رۆژنامەنووسی كورد بە خستنە بەر باسی چەند پێشنیارێك خوازیاری پشتیوانی مرۆڤ دۆستانە لە مجەممەد سەدیق كەبوودوەند بوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەم بارەوە دەبیر خانەی رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان پشتیوانی خۆی لە بانگەوازی چالاكانی مەدەنیی، سیاسیی و مافی مرۆڤ لە پێوەندیی ناوددێڕ كردنی 10ی پووشپەڕ وەكوو رۆژی پشتیوانی كۆمەڵگای كوردستان لە كەبوودوەند راگەیاند.
نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە
دەقی بەیاننامەكە:
پشتیوانی لە بانگەوازی 10ی پووشپەڕ رۆژی بەرگریی كۆمەڵگای كوردستان لە كەبوودوەند دەكەین
رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای رێز گرتن لە زەحمەت و هەوڵەكانی چالاكانی مافی مرۆڤ، مەدەنیی و سیاسیی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، پشتیوانی خۆی لە ناودێڕ كردنی رۆژی 10ی پووشپەڕ بەرامبەر لەگەڵ 30ی ژوئێن لە ژێر ناوی \" پشتیوانی كۆمەڵگای كورستان لە كەبوودوەند\" رادەگەێنێ و هیوادارە هەموو مرۆڤ دۆستان لە سەرانسەری جیهان و كوردستان بە تایبەتی یەك دەنگ و هاوهەوڵوێست پێوەست بەو بانگەوازە ببن.
دەبیرخانەی رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان
چوارشەممە 7ی پووشپەڕی 1391
رەسوول پوور لە راستای پشتیوانی لە محەممەد سەدیق كەبوودوەند 9 پێشنیاری خستۆتە بەر باس:\" زیاتر لە یەك مانگە كە باوكی مافی مرۆڤی كوردستان مانی لە خواردن گرتووە، دوایین هەواڵەكان باس لە هەو كردنی گورچیلەكانی دەكەن و ئەو مەسەلەیە ژیانی خستۆتە مەترسییەوە\".
ئەو رۆژنامە نووسە كوردە لە درێژەی داواكارییەكەیدا نووسیویەتی:\" وەكوو دۆست و هاوكاری پێشووی كەبوودوەند پێشنیار دەكەم هەتا رۆژێك لە ژێر ناوی \" پشتیوانی كۆمەڵگای كوردستان لە محەممەد سەدیق كەبوودوەند\" ناودێڕ بكرێت.
ئەو خاڵانەی خوارەوە پێشنیارەكانی ئەو رۆژنامەنووسە كوردەن:
ـ دەركردنی بەیاننامەیەك لەلایەن حیزبە سیاسیی و مەدەنیی و تەرخان كردنی وتووێژ لەو پێوەندییەدا
ـ راگەیەنە كوردییەكان لە رۆژی دیاری كراودا بەرنامەی تایبەتیان لەسەر باوكی مافی مرۆڤی كوردستان ببێت.
ـ سەرجەم بەكارهێنەرانی فەیسبووك لۆگوی تایبەت بەو رۆژە لە پرۆفایلەكانیاندا بەكار بێنن.
ـ هۆنەرمەندانی كورد یەكێك لە بەرهەمەكانیان پێشكەش بە كەبوودوەند بكەن و هەر كەسیش بە پێی توانایی دیكومێنتار یان شیعر و پەخشان لەو پێوەندییەدا پێشكەش بكات.
ـ نووسینی بابەت لەلایەن ئەو كەسانەی كە شارەزاییان لەسەر كەبوودوەند هەیە و بابەتەكان بە زمانی كوردی و فارسی و ئینگلیزی بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بنێرن.
ـ هەڵكردنی مۆم یان هەڵواسینی وێنەی كەبوودوەند لە سەرجەم ماڵە كوردەكان لە سەرانسەری جیهان و بڵاو كردنی وێنەی ئەو چالاكەی مافی مرۆڤ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
ـ كوردەكانی دانیشتووی ناوەند(تاران) لە رۆژی دیاری كراودا سەردانی بنەماڵەی كەبوودوە و پژمانی كوڕی لە نەخۆشخانە بكەن.
ـ كۆمەڵگای كوردستان داوا لە حیزبە سیاسییەكان و چالاكانی مافی مرۆڤ دەكات بە پێی توانایی خۆیان چالاكییەكانیان بەمەبستی پشتیوانی لە كەبوودوەند وەگەڕ بخەن.