پیرانشار؛ هاووڵاتییەکی کورد پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا

12:25 - 31 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ئوفتادە" تەمەن ٤٣ ساڵ دانیشتووی گوندی "زێوە"ی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنی بۆ یەکێک له گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سپای پاسداران لە شاری نەغەدە، ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییە لەبەردەستدا نییە.