پیرانشار؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:51 - 11 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدتاهیر ئەلیاسی"، خەڵکی گوندی "گەرگوولی سەرەوە" سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هیزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە کاتی کارکردن لە زەویی کشتوکاڵییەکەی دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی محەممەدتاهیر ئەلیاسی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.