پیرانشار؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:19 - 19 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهادین مستەفانژاد" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "بەرکەمران" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

"بەهادین مستەفانژاد" خێزاندارە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.