پۆلیسی فەتای مەریوان چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشت کرد

17:01 - 8 رەزبەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لە ڕێگەی نووسراوەیەک بانگهێشتی پۆلیسی 'فەتا"ی ئەو شارە کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە لەوبارەیەوە نووسیوویەتی: نزیک بە ساڵێک لەوەو پێش لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەمەڕ دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵە لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ سآڵەوە لە شاری مەریوان تێدەپەڕی؛ پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە فەزای مەجازی، بنەماڵەی (ا.ر) پیاوە ٦٠ ساڵەکە لە سەر من سکاڵای تۆمار کردووە و هەنووکە دەیانهەوێت بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، من (ئارام فەتحی) لێپرسینەوە و دادگایی بکرێم.

بەپێی ئەو نووسراوەیە، ئارام فەتحی دەبێت کاتژمێر ١٠ بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەر، لە نووسینگەی پۆلیسی فەتا ئامادە بێت.

 ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەزەڵوەری ٩٨، ئەو چالاکە  مەدەنییە  لە پێوەندیی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێک لەلایەن پۆلیس فەتاوە بانگهێشت کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ١٤ی بەفرانباری ٩٨، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا  و پاش چوار ڕۆژ لە گرتنگە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.