پاڵاوگەی نەوتی تایبەتیی دێهلوڕان لە رەوشێكی ناڕوون دایە

14:49 - 11 جۆزەردان 2712
كوردپا: دوای تێپەڕینی 5 ساڵ بەسەر پڕۆژەی پاڵاوگەی تایبەتیی نەوتی دێهلوڕان وەكوو یەكەمین پاڵاوگەی تایبەتیی ئێران، هەتا ئێستا نەكەوتۆتە گەڕ.

ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 1386ەوە دەستی پێكردووە و بڕیار بوو هەتا ساڵی 1390 ئەو پاڵاوگەیە بەكەوێتە گەڕ، بەڵام هەتا ئێستا ئەو پڕۆژەیە بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە.

هەواڵدەریی میهر بلاوی كردەوە، لە ئەگەری جێبەجێ‌كردنی ئەو پڕۆژەیەدا دەرفەتی كار بۆ 700 كەس لە دێهلوڕان و دەورووبەری دەڕەخسا.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، ماوەیەك لەمەوبەر وەزیری نەوتی ئێران سەردانی شوێنی پڕۆژەكەی لە دێهلوڕان كردوو و رایگەیاند، پێویستە ئەو پاڵاوگەیە هەرچی خێراتر بكەوێتە گەڕ.

بەڵام سەرەڕای ئەو لێدوانانە هەتا ئێستا ئەو پڕۆژەیە بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە.

لە سەدا 4‌ی نەوتی ئێران و 11% گاز لە پارێزگای ئیلام بەرهەم دێت و ئەو پارێزگایە بە جەمسەرێكی گرینگی سەرچاوە ژێر زەوییەكان دێتە ئەژمار.