پاوە؛ هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

17:42 - 27 جۆزەردان 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیروان ئێناخی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "سەریاس"ی بەخشی باینگانی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە و هێندێک کەرەستەی شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و شوێنێکی ڕاگیرانی سیروان ئێناخی زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.