پارێزگای دهۆك میوانداریەتیی فێستیڤاڵی "ئامەد" دەكا
14:53 - 22 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: شارەوانی دهۆك بە هاوكاری شارەوانی ئامەد لە رۆژەكانی 5 هەتا 9ی خەرمانان فێستیڤاڵێك لە ژێر ناوی \" روژن ئامەد\" بەڕێوە دەبات.
لێپرسراونی ئامەد رایانگەیاندووە، ئەو فێستیڤاڵە بەمەبەستی گرینگی و بایەخدان بە كولتوری كوردی بەڕێوە دەچێت.
عەبدوڵڵا دەمیر تاش وتیشی: هەر دوو شاری ئامەد و دهۆك لە بواری فەرهەنگییەوە لە سەرانسەری كوردستاندا زۆر دەوڵەمەندن و پێویستە ئەو دوو شارە لەلایەن شارەوانییەكانیانەوە بایەخی زیاتریان پێی بدرێت.
دەمیر تاش وێڕای ئاماژە پێكردن بە زیندوو بوونی زمان و كولتوری كوردی رەسەن لەو دوو پارێزگایە وتی: پێویستە شارەوانییەكانی \" سورە\" لە ئامەد و دهۆك پەرە بە پێوەندییەكانی خۆیان بدەن.
ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕەدایە ، دەبێ ژمارەی فێستیڤاڵەكانی لەم چەشنە بەمەبستی ناساندنی زیاتری فەرهەنگی كوردەواری لە شارەكانی دیكەی كوردستانیش بەڕێوە بچێت.