وەزیری ڕێگاو بانی ئێران باس لە ٢٥٠ میلیارد تمەن قەرز دەکات
15:34 - 10 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: وەزیری ڕێگاوبانی ئێران وێرای ئاماژەدان بە ٢٥٠میلیاردتمەن قەرزی دەوڵەت دەڵێت: لە ئێستادا ڕێکاری هاندان بۆ داواکاری ناتوانێ کێشەی ڕکوود لە ئێران چارەسەر بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەباس ئاخووندی لە ڕێپێوانی تێپەڕین بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئابووری ئێران لە لێدوانێكدا وتی: ئەگەر ئەو ڕێکارانەی دەیخەینە بەرچاو تێڕوانینێکی دروستمان بۆی نەبێت ئێمە بۆ حەڵەبی ئاوا دەبات.
ئەو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، لە ئێستادا سیستمی بانکەکان لەگەڵ دوو کێشەی \"دارایی سمی و عدم کفایت سرمایە\" بەرەوڕوون و لە کاتێکدا کە بانکەکان تووشی سەرمایەی سەممین و سەرچاوەی پێویسستیان نیە بۆ داواکاری گۆڕینەوەی جیددی خواست و خستنەروو.
ئاخووندی دەڵێت، کێشەی ئابووری ئێران لەگەڵ سێ گرفتی ئەساسی وەک قەیرانی دارایی و کێشەی پارە لە بازاڕەکان بەرەوڕوویەو قەرزەکانی دەوڵەت لە نێوان ٢٥٠ هەتا ٣٠٠هەزار میلیارددایە.
ئەو وەزیرەی دەوڵەت دەڵێت، بوودجەی ئەمساڵ نزیکەی ١٨٨ هەزار میلیارد تمەن بووە لە کاتێکدا قەرزەکانی دەوڵەت بەرانبەرە بە ٣.١بوودجەی گشتی ئێران.
ئەو هەروەها دەڵێت، لە کاتێکدا قەرزەکانی دەوڵەت لە سەدا بە٣٠ی دی جی پێگەیشتووەو ئەگەر دەوڵەت بتوانێ بەڵگەی قەرزەکانی لە سەددا ٢٠ هەتا ٢٥ بڵاوبکاتەوە لە چوار تا پێنج ساڵ داهاتوودا ژمارەی قەرزەکانی دەوڵەت چەند قات دەبێتەوە.