وەزیری علووم: "فتنە"چییەكان مافی بەشدارییان لە زانكۆدا نیە
14:18 - 23 خاکەلێوه 2712
كوردپا: وەزیری علوومی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەو كەسانەی كە دوای هەڵبژاردنی سەركۆماریی ئێران لەگەڵ رەوتی \"فتنە\"چییەكان كەوتوون، ناتوانن بەشداری زانكۆ بن.
كامران دانشجوو وتیشی: ئێمە ناهێڵێن ئەو كەسانەی كە ساڵی 1388رەوتی فتنەیان وەڕێ خست و دواتریش پەرەیان پێدا، بچنە زانكۆوە.
شارەزاییان لەو باوەڕە دان، مەبەستی دانشجوو ئاماژە بە لێدوانەكانی عەلی خامنەییە كەلە یەكەم نوێژی هەینیی پاش هەڵبژاردنی ساڵی 1388 هێنایە گۆڕێ.
رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو رۆژەدا وێڕای هۆشداری دان بە ناڕەزییان رایگەیاند، لەمەوبەدوا بەرەنجامی هەرچەشنە رووداوێك دەكەوێتە ئەستۆی خۆیان.
لایەنگرانی عەلی خامنەیی، ناڕەزایەتییەكانی دوای هەڵبژاردنی سەركۆماریی ساڵی 1388، بە \"فتنە\"چی وەسف دەكەن.
كامران دانشجوو پێشتریش رایگەیاند، ئەو كەسانەی كەلە \"فتنە\"ی ساڵی 1388دا بەشدارییان كردبوو، مافی بوورسیەیان لێ ئەستێنرێتەوە.
كامران دانشجوو بە یەكێك لە لایەنگرە سەرەكییەكانی بە\"ئیسلامیزە\" كردنی زانكۆكانی ئێران دێتە ئەژمار.