وەزارەتی ئیتلاعاتی لە كوردستان، سێ‌ هاووڵاتیی كوردی بانگهێشت و دەستبەسەر كرد

15:50 - 18 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی زەخت و فشارەكان بۆ سەر چالاكانی كرێكاری، دوو چالاكی كرێكاریی كورد لەلایەن لەلایەن دەزگا ئەمنیەتیەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر كراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە ١٧ی رەشەممە محەممەد عەبدی پوور چالاكی كرێكاریی كورد لە سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و هەڕەشەی زیندانی كردنی لێكراوە.

ئەو چالاكە كرێكارییە كوردە بە هۆی \" بەڕێوەبردنی رێوڕەیمی ٨ی مارس لەسەقز\" و \" بڵاوكردنەوەی تراكت سەبارەت بە حەقدەست و سەردانی ئەفشین نەدیمی پاش ئازاد بوونی لەزیندان\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز كرابوە.

\"25281.jpg\"
بانگهێشت و دەستبەسەر كردنی محەممەد عەبدی، کورووش بەخشەندە و پێشەوا ساڵح زادە
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی ١٦ی رەشەمەش كورووش بەخشەندە چالاكی كرێكاریی كوردی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.

دەوترێت هێزە لیباس شەخسیەیكان چوونەتە ناڵی ناوبراو و دوای گەڕان و پشكنین، كوورشیان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

لەلایەكی دیكەوە پێشەوا ساڵح زادە هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەردەشت دوای ١١ رۆژ دەستبەسەریی برەوانەی زیندانی ورمێ‌ كراوە.

ئەو هاووڵاتیە كوردە ١١ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر و رۆژی رابردوو بۆ زیندانی ورمێ‌ گوازرابوویەوە.

هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری دەستبەسەركردنی پێشەوا ساڵح زادە بۆ ئاژانسی كوردپا روون نەبۆتەوە.