وەزارەتی ئیتلاعات خوێندکارێکی کوردی لە خوێندن بێبەری کرد

20:22 - 9 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رێگری لە خوێندنی چالاکێکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی مەریوان کرد.

هیوا تاسە خوێندکاری کوردی زانکۆی \"عەلامە تەباتەبایی\"ی تاران لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: وەزارەتی ئیتلاعات بۆ جاری دووەم و لە خوێندن بێبەریی کردم.

رێکەوتی ١٠ی بەفرانبار \"سازمان سنجش\" بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات بە شێوەی نووسراوە، بە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی\"ی راگەیاندووە، کە چیدیکە هیوا تاسە بۆی نییە درێژە بە خوێندن بدات.

ئەو خوێندکارە کوردە لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە چەندین جار پەیوەندیم بە نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی ئێران کردووە، بەڵام ئەو نوێنەرە کوردانە پێیان راگەیاندم \"ئەوە کێشەیە پەیوەندی بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەیە\" و لە ئەنجامدا وەزارەتی ئیتلاعات بە شێوەی فەرمی دەرکران لە زانکۆیان پێ راگەیاندم.

وەزارەتی ئیتلاعات هیوا تاسەیان بە پێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دژی بڕیاری ئیعدام کردنی ئیحسان فەتاحییان، تۆمەتبار کردووە.

هیوا تاسە ئاشکرای کرد کە هاوینی ئەمساڵدا ٢ جار لەلایەن \"سازمان سنجش\"ـەوە بە مەبەستی لێدوان بانگهێشت کرام، بەڵام هەر ٢ جار لەگەڵ مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بەرەوڕوو دەبوومەوە.

هیوا تاسە خوێندکاری کورد لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران لە بەشی بەڕێوەبەریی ئابووری (پلەی ماستەر) بووە و ترمێکی خوێندن لەو زانکۆیە تێپەڕاندووە.
\"10912.jpg\"