وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا: پێشوازی لە گەمارۆكان بۆ سەر لێپرسراوانی ئێران دەكەین
19:51 - 19 رەزبەر 2711
كوردپا: وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە بەیاننامەیەكدا وێڕای پێشوازی كردن لە گەمارۆ خستنە سەر 29 لێپرسراوی حكوومەتی ئێران، رایگەیاندووە، ئەوانە لەمەڕ پرسی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ بە تاوانباری سەرەكیی دێنە ئەژمار.
هەواڵدەریی رویتێرز لە زاری \"ویلیام هیگ\"ەوە بڵاوی كردەوە: ئەم رێكارە بە مەبەستی زەخت و گوشار خستنە سەر ئێران بۆ چاكسازی و پێداچوونەوە لەمەڕ كارنامەی مافی مرۆڤ، لەلایەن یەكیەتیی ئورووپاوە دەست نیشان كراوە.
ویلیام هیگ لەو باوەڕ ەدایە، لە داهاتوویەكی نزیكدا گەمارۆی زیاتر بە مەبەستی پرسی مافی مرۆڤ دەخرێتە سەر حكوومەتی ئیسلامیی تاران.
یەكیەتیی ئورووپا رێكەوتی 18ی رەزبەر 29 كەس لە لێپرسراوانی پایەبەرزی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان خستە لیستەی رەشەوە.
لەنێو ئەو 29 كەسەدا سێ وەزیر لە كابینەی دەیەمی دەوڵەت و هەروەها فەرمانبەرانی زیندان، بەرپرسانی دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكان وەبەرچاو دەكەون.
لە بەهاری ساڵی1390یشدا یەكیەتیی ئورووپا ناوی 32 كەس لە لێپرسراوانی ئەمنیەتی و قەزایی حكوومەتی ئێرانی بە لیستەی گەمارۆكان زیاد كردبوو.
لە سارەتای ساڵەوە هەتا ئێستا یەكیەتی ئورووپا سەرجەم 61 كەس لە بەرپرسانی حكوومەتی ئێرانی خستۆتە لیستەی رەشەوە.
بەپێی ئەو گەمارۆیانە سەرجەم سەرمایە و سامانی ئەو لێپرسراوانە لە دەرەوەی وڵاتدا دەستیان بەسەردا دەگیرێ و هەروەها ئەو 61 كەسە ناتوانن سەفەری وڵاتانی ئورووپایی بكەن.
حكوومەتی تاران ئەو گەمارۆیانەی بەبێ بنەما و بێ كاریگەر لەقەڵەم داوە و راشیگەیاندووە، یەكیەتیی ئورووپا لەو هەوڵەی پەشیمان دەبێتەوە.