وەرگێڕەكانی كۆبوونەوەی "نەم" سزا دران
15:31 - 19 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: راگەیەنەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایانگەیاند، وەرگێرەكانی قسەكانی سەركۆماری میسر لە كۆبوونەوەی وڵاتانی بێلایەن \"نەم\" سزا دران.
وەزیری دەرەوەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەو وەرگێڕانەی كە بەهەڵە وتەكانی محەممەد مورسیان پەرچەڤە كردبۆوە سزا دران.
بەپێی ئیدیعای عەلی ئەكبەر ساڵحی، تەنیا یەك كاناڵ لە وەرگێڕانەكەدا تووشی هەڵە بووە و كاناڵەكانی تری حكوومەتی ئێران بە دروستی لێداونەكانی ئەو سەركۆمارەیان لە كۆبوونەوەی وڵاتانی بێلایەن وەرگێڕان كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا لێپرسراوی رێكخراوی دەنگ و رەنگی حكوومەتی ئێران رایگەیاندووە، وەرگێڕەكان تەنیا وشەی بەحرەینیان بە جێگای سووریە بەهەڵە بەكار هێناوە و ئەوەش بە ئەنقەست نەبووە.
لەلایەكی دیكەوە شەش ئەندامی شۆرای هاوكاریی كەنداو رەخنەیان لە شێوازی وەرگێڕانی قسەكانی مورسی گرتووە و خوازیاری لێبوردنی ئێران لە بەحرەین بوون.
دەنگ و رەنگی حكوومەتی ئێران راستەوخۆ لەژێر سێبەر و دەسەڵاتی خامنەیی رێبەری ئێرانە و ئەو رێكخراوە 14 كاناڵی سەراسەریی، 34 كاناڵی ئوستانی و چەندین كاناڵی دەرەوەی لەخۆ گرتووە.