وەرزێڕانی شاری مەلاسانی لە پارێزگای خووزستان، خۆپیشاندانیان كرد
13:53 - 24 رەشەمه 2711
كوردپا: وەرزێڕانی عەرەبی شاری مەلاسانی لە پارێزگای خووزستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو كێشانەی كە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە بۆیان درووست كراوە، لە بەرامبەر بەخشداری و سازمانی ئاو و بەرقی ئەو شارە خۆپیشاندانێكیان وەڕێخست.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤە ئەهواز كە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، ئیدارەی ئاو و بەرقی شارستانی مەلاسانی بە وەرزێرانی عەرەبی ئەو ناوچەیەیان راگەیاندووە كە ئێزنی كەڵك وەرگرتن لە ئاوی \"كارون\"یان نیە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕینی وەرزێڕان.
شاری مەلاسانی لە 50 كیلۆمیتریی شاری ئەهواز هەڵكەوتووە.
بە وتەی شایەتحاڵان، بەشێكی بەرچاو لە ئاوی رووباری كاروون بۆ شارەكانی ئیسفەهان، یەزد، رەفسەنجان و قوم راگوێزراون و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی كە وەرزێڕان لەگەڵ كەمیی ئاو بە مەبەستی ئاودێری كردنی مووچەكانیان بەرەوڕوو ببنەوە.
لەدرێژەی هەواڵەكەدا هاتووە، راگۆزانی ئاوی كاروون وشك بوونی رووباری عەرەبستان (خووزستان)ی لێكەوتۆتەوە.